دوای تۆمارکردنی هاتریک مباپی لێدوانی‌ به‌م شێوه‌یه‌ دا


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە دوای تۆمارکردنی هاتریک لە یاری نێوان پاریس سان جێرمان و کانگۆن کە بە ئەنجامی 9 بە 0 پاریس سان جێرمان بردیەوە  ، مباپی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان،لە وەلامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا رایگەیاند لە ئێستادا من دڵخۆشم لە یانەکەم و گرێبەستم تا ساڵی ٢٠٢١ هەیە.

 ئەو وەڵامەی مباپی  بۆ ئەوە بوو کاتێک لێیان پریسی دەربارەی یاری کردن بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەویش  رایگەیاند" لە ئێستادا من دڵخۆشم لە یانەکەم و گرێبەستم تا ساڵی ٢٠٢١ هەیە، بەڵام نازانم لە داهاتوو چی ڕوودەدات.

یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی رابردو چەند جارێک هەوڵی هێنانی ئەم یاریزانە فەرەنسیەی دا، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان سووربوو لەسەر ئەوەی دەستبەرداری نەبێت و لە ئێستاشدا لەگەڵ یانەکەی لە بەرزترین ئاستیدایە.



PM:03:31:20/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 915 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌