پێشمهرگه سپۆرت -
کریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یۆڤانتۆس سێ شەممەی داهاتوو دەبێت لە دادگای مەدرید ئامادەبێت و بڕی 18.8 ملیۆن یۆرۆ وەک سزا بدات بەهۆی نەدانی باجەوە .
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوکردەوەتەوە ،دوای ئەوەی رەت کرایەوە بە شێوەی ڤیدیۆی راستەوخۆ پەیوەندی رۆناڵدۆ وەربگیرێت لە دادگا ، دەبێت رۆناڵدۆ لە دادگای مەدرید ئامادەبێت کاتژمێر 12 ی نێوەرۆ بە کاتی کوردستان.
وا بڕیارە دادگا بڕیار بدات لەسەر ئەو سزایەی رۆناڵدۆ کە دەبێت بڕی 18.8 ملیۆن یۆرۆ بدات و زیندانی بۆ ماوەی دوو ساڵ کە جێبەجێ ناکرێت زیندانیەکە.
بڕی سزاکەش کە رۆنالدۆ دەیدات بە رێکەوتن بووە لە نێوان پارێزەری رۆناڵدۆ و بەرپرسانی باج لە ئیسپانیا.
ئەگەر ئەم رێکەوتنە جێبەجێ نەکرێت ئەوا سزاکە دەبێت بە 28 ملیۆن یۆرۆ و زیندانی کردنی بۆ ماوەی سێ سال و نیو.