پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی كوردستان به هاوكاری لقی هه‌ولێری یه‌كێتییه‌كه‌ی له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی ێڕینی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات كه بڕیاره تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئه‌كاد ، كۆیه و ئافرۆده‌یت ) تێیدا به‌شداربن .
یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه له به‌رواری 20 / 1 / 2019 ده‌ست پێده‌كات و یاریه‌كانی به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێن .
كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوایی گه‌یشتنیان به پله‌ی یه‌كه‌م به یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه بۆ به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی دا و ده‌یه‌وێت نازناوی خوله‌كه مسۆگه‌ر بكات ، كارزان فایه‌ق ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له باره‌ی ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان بۆ به‌شداری له یاریه‌كان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، كچانی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئاماده‌كاریان كردووه و ده‌مانه‌وێت نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنین ، كارزان ووتیشی تیپی باله‌ی كچانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز و بێ شكست یاریه‌كانی قۆناغی پالاَوتنی تێپه‌ڕاندوو بووه یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یانه به‌شداره‌كان .