پێشمهرگه سپۆرت -
لە جامی ئیتاڵیا، یانەی رۆما رووبەرووی یانەی ڤیرتوس ئینتێلای بوویەوە و توانی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لێیبباتەوە بەوەش سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.
گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٢ و ٤٥ و ٤٧ و ٧٤دا لەلایەن پاتریک سچیک دوو گۆڵ و ئیڤان مارکانۆ و خاڤێر پاستۆرییەوە تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، رۆما سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی فیۆرنتینا دەبێتەوە، کە بڕیارە ٣٠ ئەم مانگە لە یاریگای ئەرتیمیۆ فرانکی بەڕێوەبچێت.