پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا راپۆرتێكی له باره‌ی چاره‌نووسی كۆتینهۆ بڵاو كرده‌وه كه ئێستا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بەرشەلۆنە دوورخراوه‌ته‌وه.
كۆتینهۆ له زستانه‌ی رابردوو له لوتكه‌ی ئاستی خۆی له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ بەرشەلۆنە گواسترایه‌وه، به‌ڵام تا دێت ئاستی ئه‌م یاریزانه به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، به‌مهۆیه‌وه ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بەرشەلۆنە 4 یارییه له‌سه‌ریه‌ك كۆتینهۆی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داناوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بەرشەلۆنە له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بیر له‌وه ده‌كاته‌وه هاوینی داهاتوو كۆتینهۆ بفرۆشێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، مانچێسته‌ر یونایتد دیارترین یانه‌یه كه گرینگی به گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ ده‌دات، له‌م پێناوه‌یشدا ئیداره‌ی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆتینهۆ كردووه، ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كۆتینهۆ له دۆخی ئێستای له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ناڕازییه و پێیوایه به مانه‌وه‌ی له بەرشەلۆنە زۆرێك له خه‌ونه‌كانی له گۆڕ ده‌نرێت.