پێشمهرگه سپۆرت -
لە هەفتەی ١٩ ی خولی ئیسپانیا ، یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی ئیبار بوویەوە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە.
گۆلەکانیش لە خولەکەکانی ١٩ و ٥٣ و ٥٩ لویس سوارێز دوو گۆڵ و لیۆنێل میسی تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە،بەرشەلۆنە خاڵەکانی گەیاندە ٤٣ خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانی دەبینرێت بە جیاوازی ٥ خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی دووەمی ڕیزبەندی،ئیباریش بە ٢٢ خاڵ لە پلەی شانزەدایە .
مێسیش به تۆماركردنی گۆڵێك لهم یاریهدا ژمارەی گۆلەکانی گەیاندە 400 گۆڵ له خولی ئیسپانی دا.