پێكانێكی‌ تر بۆ ڕیاڵ مه‌درید

 
پێشه‌رگه‌ سپۆرت - 

کەریم  بنزیمه‌ی‌ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ریاڵ بیتیس کە دوێنێ شەو ئەنجامدرا  توشی پێکان هات و ئەیتوانی یاریەکە تەواو بکات بەوەش  کریستۆ گۆنزالێز  شوێنی گرتەوە.

دوای یاریەکە یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامداوەو بڵاوی کردۆتەوە، بنزیمە توشی شکان هاتووە لە پەنجەی دەستی راستیدا بە بێ ئەوەی یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری بکات و تەنها نوسیویەتی چاودێری دۆخی دەکرێت.

بنزیمە چووە ریزی یاریزانە پێکراوەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کە لە ئێستادا کۆرتوا و کرۆس و ئەسینسیۆو ماریانۆ دیاز و بەیڵ و ڤازکوێز توشی پێکان بوون و یانەکە لە هێڵی پێشەوە لە قەیرانی هێرشبەردایە.



PM:03:26:14/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 2290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌