پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی عێراق له شاری ناسڕیه یه‌كه‌م چالاكی ساڵی 2019 ی به ڕاكردنی ماوه درێژه بۆ كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و تێیدا و له‌سه‌ر ئاستی كچان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی نازناوی ئه‌و ڕاكردنه ماوه درێژه به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی 18 خاڵی كۆكرده‌وه .
ئه‌مه‌و دوایی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و نازناوه شاندی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی گه‌یشتنه‌وه‌یان به شاری سلێمانی له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كران .
له‌و پێشوازیه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕِێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وێڕایی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی شانده‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانان پیرۆزبایی لێ‌كردن كه توانیان نازناوی ئه‌و چالاكییه به‌هێزه به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌و نازناوه‌شی به ده‌ست كه‌وتێكی مێژووی وه‌سف كردوو دووباره و سه‌د باره پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
دواتر زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پیێشمه‌رگه سوپاسی خۆی و ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه خه‌م خۆر و پاڵپشتی تیپه‌كه‌ن و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه دڵسۆزبن و هه‌رده‌م وه‌ك پێشمه‌رگه له نێو یاریگه‌دا ئاماده‌بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان .
له كۆتایش له‌لایه‌ن ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه جامی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی عێراق یان پێشكه‌ش به به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه كرد .