‌هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ دڵه‌ كزێ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر


 
ته‌ندروستی‌ - 

دڵه‌ كزێ بریتیە لە ئازار و سوتانەوە لە ژێر کۆڵەی سنگ دەرەنجامی گەڕانەوەی ترشەڵوک و شلاوی گەدە بۆ ناو سورێنچک ،ئەگەر دڵەکزێ دووبارە بووەوە بۆ زیاتر لە دوو جار لە ھەفتەیەکدا واتا گەڕانەوەی ترشەڵۆک (حموچه‌) GERD ,بە ھۆی شلبوونەوەی گوشەر (صمام ) نێوان گەدە و سورێنچکە و ھیچ پەیوەندی بە دڵەوە نیە، دكتۆر هەرێم کریم احمد پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە نیشانه‌ و هۆكار و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌م حاڵه‌ له‌م بابه‌ته‌وه‌ ڕون ده‌كاته‌وه‌ .

نیشانەکانی :

١- ئازاری سەر كۆڵەی سنگ
٢- هێڵنج دان لە دوای نان خواردن
٣- زوو تێر بوون لەسەر سفرە
٤- كۆكەی ووشك
٥- تاڵی و گەڕانەوەی خواردنی گەدە بۆ ناو دەم
٦- زیادبوونی نیشانە و دەرکەوتەکانی بە پاڵ کەوتن یان چەمینەوە بۆ پێشەوە

ھۆکارە پاڵنەرەکان :

- خواردنی تون و تیژ
-خواردنی پیاز
- سركەی میوە ( سێو ،ترێ ،ئەنەناس )
- دۆشاوی تەماتە و کەچەپ
- خواردنی سورە کراوەو چەرو
- چۆکلێت و شیرینی
- مەشروبات و گیراوە گازیەکان
- چاو و قاوە
-زۆر خواردن
- دەرمان وەک ئەسپرین و پرۆفین
- قەڵەوی و دووگیان بوون لە ئافرەتاندا ئەگەری دڵە کزێ زیاد دەکات .
- لە ھەندێك باردا فتقی گەدە (گەدەەپۆس) hiatus hernia.

پارێزی و چارەسەر :

١- دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی سەرەوە بەتایبەت لە ئێواراند .
٢-دابەزاندنی کێش لە کەسانی قەڵەودا
٣ - وازهێنان لە جگەر کێشان و ئەلکھول .
٤- وازهێنان لە خوردن و خواردنەوە ( ٢بۆ ٣ ) کاژێر پێش خەوتن.
٥- خەوتن لەسەر لای چەپ تا بەرەبەیان پاشان کەوتنەوە سەر لای ڕاست.
٦-دوورکەوتنەوە لە فشارو تەنگژەی دەروونی و پاڵنەرەکانی قەلەقی.
٧- بەکارنەهێنانی جلی تەسک و نەبەستنی پشتێن و قایشی توند.
٨- سەرت بەرز بێت لە کاتی خەوتندا باشترە لە کەمەر بەرە سەرەوە بە نیزیکەی ٨ ئینج ( ٢٠ سم ).
٩ - دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و قورس .
١٠- دوورکەوتنەوە لە پاڵ کەوتن ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن .

چارەسەری پزیشکی :

-بەکارھێنانی دەرمانی وەک دژە ترشەڵۆک Anta acid کە دەوای ژەمەکان و پێش خەوتن دەخورێت.
-گروپی H2 receptor blocker بە نموونەی حەپی زانتاک .
-باشترینیان گروپی PPI بە نموونەی لۆسیک و نێکسیەم و پانتۆپڕازۆڵ .
-نەشتەرگەری لە ئەگەری سوود نەبوونی دەرمان .

پشکنینی پێویست :

لە ئەگەری چەند بارە بوونەوەو زیاد بوونی نیشانەکانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ پێویسته‌ نه‌خۆش ئه‌م پشكنیانه‌ ئه‌نجام بدات:

- ھەناوبینی گەدەOGD 
- پێوانی ٢٤ کاتژمێری ترشی گەدە24 hour probe testing
- وێنەی تیشکی ئێکس دوای خواردنەوەی دەرمانی ڕەنگدار barium follow through .


PM:03:35:13/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 2263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌