پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی جامی ئاسیا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له دووه‌م یاری خۆی له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی شارقه ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن بۆوه ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به ئاستێكی به‌رز به‌دی كران و له خوله‌كی 11 و له ڕێگه‌ی یاریزان موهه‌نه‌د عه‌لی گۆڵی یه‌كه‌میان تۆمار كردوو هه‌روه‌ك پاش ئه‌وه گۆڵه و له خوله‌كی 19 دووباره یاریزان به‌شار ڕه‌سه‌ن گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له كۆتایی یاریه‌كه‌دا و له خوله‌كی 91 عه‌لا عه‌باس گۆڵی سێهه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 6 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه و خۆیان گه‌یانده یاریه‌كانی قۆناغی 16 ی جامی ئاسیا .