پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شدار له یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یه‌كه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت دوایی بردنه‌وه‌ی به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌ك لایه‌نه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارارات .
ئه‌و یارییه جیاواز له‌گه‌ڵ یاریه‌كانی دیكه به‌هێزی تێدا به‌دی ده‌كرا به‌و پێیه‌ی یانه‌ی ئارارات پێكهاته‌كه‌ی به سێ یاریزانی نوێ پته‌وتركردبوو تێیدا له سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌مه‌وه یاریزانانی هه‌ردوو تیم بۆ ئه‌نجامی كۆتایی یاریان كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز ئه‌و گێمه بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه بوو به 25 - 17 خاڵ .
ئه‌مه‌و گێمی دووه‌م یاریه‌كه به‌هێزتر بوو دوایی گۆڕانكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزانی لاوی به‌هێزی هه‌یه ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و گێمه‌ی دووباره بۆ پێشمه‌رگه یه‌كلا كرده‌وه به ئه‌نجامی 26-24 خاڵ و سیناریۆی گێمی سێهه‌میش به هه‌مان شێوه و هه‌مان ژماره‌ی خاڵ به كۆتاهات و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كه‌م سێ خاڵی قۆناغی دووه‌می مسۆگه‌ر كرد .
جێگه‌ی باسه یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامی ده‌بێت .