پێشمهرگه سپۆرت -
محمەد سەڵاح یاریزان و هێرشبەری لیڤەرپوڵ بوە هۆی دروستکردنی لێدانێکی سزاو هەر خۆشی ئەنجامیداو گۆڵی بردنەوەی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمارکرد بەوەش لیڤەرپوڵی لە ریزبەندی یەکەم هێشتەوە و خۆشی ژمارەی گۆڵەکانی کردە 14 کە بووە گۆڵکاری یەکەم.
لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا و لە هەفتەی ٢٢ یانەی لیڤەرپوڵ رووبەرووی یانەی برایتۆن بویەوە ، لە ئەنجامدا بە یەک گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە.
بەو بردنەوەش لیڤەرپوڵ خاڵەکانی بوو بە 57 خاڵ ، دوای ئەویش مانچستەر سیتی دێت کە 50 خاڵی هەیە و رۆژی دوو شەممە رووبەرووی یانەی ولفرهامبتون دەبێتەوە .