باوكی‌ نه‌یماریش خسه‌ی‌ خۆی‌ كرد

 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دوای ئەوەی  لەماوەی رابردوو هەواڵی گەڕانەوەی نیمار  بۆ بەرشەلۆنە لە زۆربەی سایت و رۆژنامە ئەوروپیەکان بلاوکرایەوە  باوکی نەیمار سەرجەم هەواڵەکانی گەڕانەوەی‌ کوڕەکەی‌ بۆ یانەی‌ بەرشەلۆنە بەدرۆ خستەوە.

جگە لە رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەشێکی زۆری رۆژنامەنوسەکانیش تەئکیدیان لەسەر ئەوە کردبوەوە کە باوکی نەیمار چاوی بە ئیدارە و بەرپرسانی باڵای یانەی‌ بەرشەلۆنە کەوتوە بۆ گەڕانەوەی‌ کورەکەی‌ بۆ یانە ئیسپانیەکە.

لەبەرامبەر ئەو پروپاگەندانە باوکی نەیمار هاتە دەنگ و سەرجەمیانی بە درۆ خستەوە

باوکی نەیمار دوپاتیکردەوە کە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ گەرانەوەی‌ کورەکەی‌ نەکراوەو نەیمار لە پاریس خۆشحاڵە.



PM:09:49:12/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 903 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌