ڕیاڵ مه‌درید پێكهاته‌كه‌ی‌ به‌هێز ده‌كات


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

وا دەردەکەوێت یانەی مەلەکی دەیەوێت  لە هاوینی داهاتوو هێرشبەرێکی  تر بهێنێتە ریزەکانی بەڵام ئەوەش پارەیەکی خەیاڵی دەوێت.

رۆژنامەی ئاس ی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە یانەی مەلەکی کەوتوەتە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسبیری ئینگلیزی  بۆ گواستنەوەی هاری کەینی یاریزانی هێرشبەر لە گواستنەوەی هاوینەدا.

رۆژنامەکە ئاماژەشی بەوەداوە کە بەرپرسێکی گەورەی ریاڵ مەدرید بە راستی  لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی تۆتنهام  هۆتسبیر لە مانگی دیسەمبەری پارەوە.

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ  یانەی مەلەکی جێهیشت و چوە یانەی یۆڤی ئەنجامەکانی یانەی ریاڵ رووی لە خراپی کردووە و ئەوەش پێویستی بە هێرشبەرێکی ترە بۆ یانەکە.

یانەی مەلەکی چاوی لە هاری کەینی هێرشبەرە کە تەمەنی 25 ساڵە ، بەڵام ئەوەش بودجەیەکی خەیاڵی دەوێت بەپێی رۆژنامەی ئاس بەرپرسانی تۆتنهام داوای 350 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بۆ ئەوەی دەستبەرداری هاری کەین ببن.


PM:09:46:12/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌