پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و له هه‌فته‌ی دوانزه‌ی قۆناغی یه‌كه‌مدا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه كرد.
ئه‌و یارییه كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 11 / 1 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی 90 خوله‌ك له یاری كردن سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیپ به سێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
له سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌مه‌وه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه به‌به‌هێزی ده‌ركه‌وتن و له هێرشێكی یاریزانانی پێشمه‌رگه و له خوله‌كی 12 لێدانی سزا له‌لایه‌ن ناوبژیوان بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هه‌ژمار كرا به‌لاَم كارزان مسته‌فا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوبێت له لێدانی سزاكه‌دا .
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م به‌به‌هێزی مایه‌وه به‌لاَم هیچ كام له تیپه‌كان نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ به كۆتاهات .
گێمی دووه‌م بۆ تیپه‌كان جیاواز بوو له خوله‌كی 47 و دوو خوله‌ك دوایی ده‌ست پێكی یاریه‌كه كارزان مسته‌فا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و به دژه هێرشێك و له خوله‌كی 51 عه‌لی محه‌مه‌د گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی تۆمار كرد بۆ تیپه‌كه‌ی شێروانه و چوار خوله‌ك پاش گۆڵی یاریزانانی شێروانه ڕێكان ڕزگار گۆڵی دووه‌می بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه تۆمار كرد .
یاریه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆتایی نه‌هات و له خوله‌كه‌كانی 59 و 67 تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه له ڕێگه‌ی یاریزان عه‌لی محه‌مه‌د دوو گۆڵی دیكه‌یان تۆمار كرد ، به‌لاَم یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌و ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی كۆتایی یاریه‌كه‌دا و له ڕێگه‌ی یاریزان حسام جاد الله گۆڵی سێهه‌م و یه‌كسان كردنه‌وه‌یان تۆمار كردوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .