چوار یانه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ قۆناغی‌ بژارده‌ ده‌ركه‌وتن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عب به‌ كۆتاهات و دوایی‌ ئه‌نجامی‌ یانه‌ به‌شداره‌كان یانه‌ی‌ غاز جنوب به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زۆرترین خاڵ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م گه‌یشته‌ خولی‌ بژارده‌ و یانه‌كانی‌ قوه‌ جه‌ویه‌ و نه‌فت میسان و سه‌ناعه‌ش به‌ پله‌كانی‌ دووه‌م تا چواره‌م خۆیان گه‌یانده‌ یاریه‌كانی‌ ئه‌و خوله‌ .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ له‌ به‌رواری‌ 12 / 1 / 2019 و له‌ شاری‌ هه‌ولێر یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م به‌ڕێوه‌ بچێت و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش چوار یانه‌ ده‌گاته‌ خولی‌ بژارده‌ و یانه‌كان ده‌بنه‌هه‌شت یانه‌و  له‌و خوله‌ به‌شدار ده‌بن كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریه‌كانی‌ به‌ شێوه‌ی‌ خول و به‌ دوو قۆناغی‌ چوون و هاتن به‌ڕێوه‌ بچن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م یانه‌كانی‌ ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، شوڕته‌ی‌ به‌غداد ، هه‌ولێر ، حه‌بانیه‌ ، ئارارات ، به‌له‌د و قه‌ره‌قوش ) به‌شدارن .



PM:04:15:10/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌