‌بەڤیدیۆ : مانچستەرسیتی بە نۆ گۆڵی‌ مێژووی‌ بردنه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، هەردو یانەی مانچستەرسیتی و بۆرتۆن ئەلبیۆن رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا کوڕانی گواردیۆلا توانیان یاریەکە بە ئەنجامی ٩-٠ ببەنەوەو بردنەوەیەکی مێژووی تۆمار بکەن و بە رێژەیەکی زۆر خۆیان لە یاری کۆتایی نزیک بکەنەوە.

نۆ گۆڵەکەی مانچستەرسیتی گابرێل خیسۆس ٤ گۆڵی تۆمارکردو گۆڵەکانی تریش یاریزانان" دی برۆین و زینچینکۆ و  فۆدین واڵکر و مەحرەز تۆماریان کرد.

یاری گەڕانەوە لە یاریگای بۆرتۆن ئەلبیۆن ئەنجام دەدرێت.
یانەی سەرکەوتووی ئەم یارییە رووبەڕووی براوەی یاری نێوان چێڵسی و تۆتنهام دەبێتەوە لە  یاری کۆتایدا.

یانەی مانچستەرسیتی ئەم وەرزە لە ٣٢ یاری توانیویەتی ٩٤ گۆڵ بکات

بردنەوەی مانچستەرسیتی لە بۆرتۆن ئەلبیۆن لە ساڵی ١٩٨٦وە گەورەترین بردنەوەیە لە مێژووی جامەکەدا.
 



PM:03:30:10/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌