پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی دوانزه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10 / 1 / 2019 و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ یانه‌ی زاخۆ میوانداری له یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كات و هه‌روه‌ك دهۆك ده‌بێته میوانی یانه‌ی گازی باكور .
ئه‌مه‌و یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆمیوانداری له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن به یه‌ك ده‌گه‌ن .
له ڕۆژی هه‌ینی 11 / 1 / 2019 له كاتژمێر 2:00 سێ یاری دیكه ده‌ست پێده‌كات و ئاكرێ و برایه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاكرێ روِبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش میوانداری له شێروانه ده‌كات .