پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق وه‌ك سالاَنی ڕابردوو به ده‌ست پێكی ئاگرین چالاكییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات و ڕاكردنی ماوه درێژه بۆ كچان و كوڕانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره ئه‌و چالاكییه له ڕۆژی 11 / 1 / 2019 و له شاری ناسڕیه به‌ڕێوه بچێت و تێیدا و كچانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌شداری ده‌كه‌ن .
له‌باره‌ی ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی كچانی پێشمه‌رگه و به‌شداریان له‌و ڕاكردنه ماوه درێژه‌دا زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، كچانی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئاماده‌كاریان كردووه و بۆ ئه‌نجام له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌شدار ده‌بین .
هه‌روه‌ك زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌م چالاكییه ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی عێراقه و به قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت .