پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وت و دوا هه‌فته‌ی یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان یانه‌كانی خاوه‌ن پله‌كانی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ به كۆی 14 خاڵ گه‌یشته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه و شان به شانی سیروانی نوێش یانه‌ی سۆران له هه‌مان كۆمه‌ڵه و به 12 خاڵ خۆی گه‌یانده یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یانه‌ی خاك به 14 خاڵ و یانه‌ی گاره‌ش به 12 خاڵ خۆیان گه‌یانده یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی كۆتایی خوله‌كه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .