پێشمهرگه سپۆرت -
کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی هێرشبەری یۆڤنتۆس گەڕانەوە بۆ خولی تۆپی پێی پورتوگالی بەدوور نازانێت
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی فۆکس سپۆرتس رۆناڵدۆی پورتوگالی رایگەیاند: لە تۆپی پێدا هیچ شتێک مەحال نییە گەڕانەوە بۆ خولی پورتوگالی و بۆ ریزەکانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بەدوور نازانم.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرەتای یاریکردنی لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بوو لە ساڵی 2003 و دواتر چوە ریزەکانی مانچستەر یونایتدو پاشان پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە کرد و ئێستاش یاریی بۆ یۆڤانتۆس دەکات.