پێكان به‌رۆكی‌ ڕیاڵ به‌رنادات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ، پێکانی تۆنی کرۆسی  یاریزانی هێڵی ناوەندی راگەیاند.


یانەکە لە پێگەی فەرمی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە، کرۆس  توشی پچڕانی ماسولکەی لە ڕانیدا هاتووەو   چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانین،  بە بێ ئەوەی یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی رابگەیەنێت.

بەڵام رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کرۆس ماوەی ٢ تا ٣ هەفتە دووردەکەوێتەوەو لە یانەکەی دادەبڕێت.

کرۆس لە یاری بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد توشی پێکان بووە، کە یارییەکە لە رکابەرییەکانی هەفتەی ١٨ی خولی ئیسپانیا بوو، تێیدا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای بێڕنابیۆی تایبەت بە خۆی ٢-٠ دۆڕاو کرۆسیش نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.

پێشتریش ریاڵ مەدرید پێکانی  گارس بەیڵی بڵاوکردەوە کە بۆ ماوەی دوو هەفتە ناتوانێت یاری بکات.



PM:03:23:08/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1061 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌