پێشمهرگه سپۆرت -
لە یارییەکانی هەفتەی ١٨ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی خیتافی بویەوە توانی بە ئەنجامی 2 بە 1 لێیبباتەوە و سوود لە یەکسانبوونی سیڤیلیاو ئاتلەتیکۆ مەدریدو شکستی ریاڵ مەدرید بە ریاڵ سۆسیداد وەربگرێت و لە رکابەرە سەرسەختەکانی دووربکەوێتەوە .
یاریەکەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە مەدرید ئەنجامداو توانی ٢-١ بردنەوە تۆمار بکات و سەرەتاو لە خولەکی ٢٠ بە گۆڵی میسی پێشکەوت.
دواتر سوارێز لە خولەکی ٣٩ ، ئەنجامەکەی کردە دوو هێندە، بەڵام هەر لەم گێمە یانەی خیتافی توانی لە خولەکی ٤٣، لە لایەن ماتاوە گۆڵێک بکات و ئەنجامەکە کەمبکاتەوەو گێمی یەکەم ٢-١ بە کۆتا بهێنن.
لە تایمی دووەمی یاریەکە خیتافی دەیویست ئەنجامەکە راستبکاتەوەو بەرشەلۆنەش دەیویست گۆڵی زیاتر بکات، بەڵام هەردوولا سەرکەوتوو نەبوون و تا کۆتایی یاریەکە ٢-١ بە سوودی بەرشەلۆنە تەواو بوو.
بەم بردنەوەیە بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی لە خولەکە بووە ٤٠ خاڵ و لە پلەی یەکەم دێت و ٥ خاڵ لە ئاتلەتیکۆ مەدریدی دووەمەوە دوورە.