پێشمه‌رگه سپۆرت -
به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به پیێكهاته‌ی تیپه‌كه و تۆكمه كردن و به‌هێزتر بوونی بۆ به‌شداری له ته‌واوی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به‌رداری یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ده‌بێت .
له‌و باره‌یه‌وه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌مان له چواری یاری ڕابردووی توشی شكست هات به گرنگمان زانی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه بكه‌ین و هه‌ربۆیه ده‌ست به‌رداری یاریزان ئه‌حمه‌د شه‌رشابی یاریزانی پیشه‌گه‌رمان بووین ئه‌وه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ڕێكه‌وتنێكمان ئه‌نجام دا .
ویسام ووتیشی ، تیپه‌كه ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕێكه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه باشه‌كانی و مه‌شق و ئاماده‌كاری زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به ئاماده‌كارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ .