پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ له ئیماراتی عه‌ره‌بی جامی وڵاتانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ بۆ ساڵی 2019 ده‌ستپێده‌كات و یاریی كردنه‌وه له نێوان ئیمارات و به‌حرەین ده‌بێت.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به به‌شداریی24 هه‌ڵبژارده ده‌بێت، كه یه‌كه‌مجاره ئه‌و ژماره‌یه‌ی تیپ له ئاسیا به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بكه‌ن و به‌سه‌ر 6 كۆمه‌ڵەدا دابه‌شكراون
یاریی كردنه‌وه‌ی جامی وڵاتانی ئاسیا له نێوان ئیمارات و به‌حرێن له كاژێر 7:00 ده‌ستپێده‌كات.
هاوكات یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له هه‌ر چوار شاری ئه‌بوزه‌بی، دوبه‌ی، شاریقه و عه‌ین ده‌كرێن و تاوه‌كو رۆژی 1ی وباتی داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت.
جامی ئاسیا مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه و له‌وه‌ته‌ی 1956ـه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تیی له هۆنك كۆنگ كراوه و دواپاڵه‌وانیه‌تییش له 2015 له ئوستڕالیا كرا.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئیمارات، به‌حرێن، تایلاند، هیندستان
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ئوستڕالیا، ئورده‌ن، سووریا، فه‌ڵه‌ستین
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: كۆریای باشوور، چین، قیرغیزستان، فیلیپین
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: ئێران، عێراق، ڤێتنام، یه‌مه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: سعودیه، قه‌ته‌ڕ، لوبنان، كۆریای باكوور
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: ژاپۆن، ئۆزبه‌كستان، عومان، توركمانستان