پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی سود لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی ١٧ی خولی ئیسپانیا ببینێت، بە دوو گۆڵ بەرامبەر یانەی ڤیاڕیاڵ یەکسانبوو.
یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ، بووە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ و لە ئەنجامدا ٢-٢ یەکسانبوو.
سەرەتاو لە خولەکی ٤، کازۆرلا توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی ڤیاڕیال بکات، بەڵام ٣ خولەک دوای ئەم گۆڵە، بنزیمە توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بە لێدانی سەر بکاتەوە.
دواتر لە خولەکی ٢٠ " ڤاران توانی ئەنجامەکە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکات ٢-١ و تایمی یەکەم بەم ئەنجامە بە کۆتا بهێنێت.
لە تایمی دووەمی یاریەکە یانەی ڤیاڕیاڵ جارێکی تر لە رێگەی" کازۆرلاوە گەیشتەوە گۆڵی ریاڵ مەدرید و توانی لە خولی ٨٢، گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوەو یانەی ریاڵ مەدرید بە یەکسانبوون ناچار بکات.
بەم یەکسانبوونە ژمارەی خاڵەکانی ریاڵ مەدرید لە خولەکە بووە ٣٠ خاڵ و لە پلەی چوارەم دێت و ٧ خاڵ لە یانەی بەرشەلۆنەی یەکەمەوە دوورە.
یانەی ڤیاڕیاڵ بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ لە پلەی ١٧ دێت.