به‌هره‌مه‌ندێكی‌ مه‌غریبی‌ لاو گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید كرد - وێنه‌كه‌ی‌ ببینه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی ریال مه‌درید به‌ شێوه‌ی خواستن به‌هره‌مه‌ندێكی مه‌غریبی ته‌مه‌ن 18 ساڵی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌  بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه‌ .

محه‌مه‌د میزیان هێرشبه‌ری یانه‌ی میلیلیه‌ی ئیسپانیا له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید خۆی سه‌لماند و ده‌رگای یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م كرایه‌وه‌ و درێسی یانه‌ی شایانه‌ی پێشكه‌ش كرا.


محه‌مه‌د میزیان به‌شێوه‌ی خوستن واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ریال مه‌درید كردووه و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ تیپی كاسیای ریال مه‌درید یاری ده‌كات، له‌ ئه‌گه‌ری پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رزتر ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ له‌ ریال مه‌درید بمێنێته‌وه‌.



PM:03:39:03/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 361 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌