پێشمهرگه سپۆرت -
لە یارییەکانی هەفتەی ٢١ی خولی پریمهرلیگی ئینگلتەرا ، یانەی چێڵسی دوو خاڵی تری لە خولەکە لەدەستداو نەیتوانی لە یانەی ساوسهامپتۆن بباتەوە.
چێڵسی لە ناو یاریگای خۆی رووبەڕووی ساوسهامپتۆن بووەوەو بە درێژایی كاتی یاسایی یاریهكه لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو.
بەم یەکسانبوونە ژمارەی خاڵەکانی چێڵسی لە خولەکە بووە ٤٤ خاڵ و لە پلەی چوارەمی خولەکە دێت و یانەی ساوسهامپتۆنیش بە ١٦ خاڵ لە پلەی ١٨ دێت.