پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یانزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و لیژنه‌ی پێشبڕێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیش بڕیاری داوه كه یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی داهاتوو ئه‌نجام بدرێن و تێیداو له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 3 / 1 / 2019 دوو یاری ئه‌نجام ده‌درێت .
له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كه‌یدا ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری له یانه‌ی ئاكرێ ده‌كات و له هه‌مان ڕۆژیش نه‌ورۆزی شاری سلێمانی ده‌بێته میوانی یانه‌ی زێره‌ڤانی .
ڕۆژی هه‌ینی 4 / 1 / 2019 و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و خشته‌ی یاریه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بن .
برایەتی ـ زاخۆ
دهۆک ـ هەندرێن
شێروانە ـ ئارارات
دەربەندیخان ـ گازی باکوور
پێشمەرگەی هەولێر ـ پێشمەرگەی سلێمانی