‌یانەی یۆڤانتۆس ڕكابه‌ری‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌ له‌ كڕێنی‌ یاریزانان


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

وێب سایتی کاڵچیۆ میرکاتۆی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی چووەتە کێبڕکێی یانەکانی تر بۆ کڕینی هەریەکە لە ئیسکۆ و جەیمس رۆدریگێزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.

 یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بە لایەنی کەمەوە لە گواستنەوەکانی زستانە یان هاوینە یەکێکیان بباتە ریزەکانیەوە.

بڕیارە جەیمس رۆدریگێز لە کۆتایی ئەم وەرزە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەمەش دوای ئەوەی زیدان وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا کردو ئەویش بە خواستن بڕیاری چوونی بۆ یانەی بایرن میونخ  دا.
هەروەها ئیسکۆش نایەوێت لە ژێر دەستی سۆلاری بەردەوام بێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە کەمترین دەرفەتی بەو یاریزانە داوەو لەگەڵیدا کێشەی هەیە.

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتۆس" فابیۆ پاراتچی دەیەوێت لە ئاهەنگی  گلۆب سوکر چاوی بە خۆرخێ میندێز و  جیوڤانی  برانچینی بکەوێت و گفتوگۆکان بۆ کڕینی ئەو دوو یاریزانە دەستپێبکات.

هەروەها پێشبینیش دەکرێت یانەی ریاڵ مەدرید بە کەمترین لە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو دوو یاریزانە نەبێت و داوای ئەو بڕە پارەیە دەکات.



PM:03:33:02/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌