پێشمه‌رگه سپۆرت -
لە نێوترین چاوپێکەوتنیدا جیانلویجی بووفۆن گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بێبه‌شبوونی نێیمار له خه‌ڵاتی باڵۆن دۆڕ به ئابڕوچوونێكی گه‌وره وه‌سف ده‌كات.
بووفۆن له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی (Corriere della Sera)ـی ئیتاڵیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار چه‌ندان ساڵه شایسته‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره، نیمۆ حه‌قی خۆیه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێبه‌شبووه له خه‌ڵاته‌كه توڕه بێت و بقیرێنێت، چونكه باشترین ئاستی پێشكه‌ش كردووه و گه‌وره‌ترین ئابڕووچوونه كه تا ئێستا نێیمار نه‌یتوانیوه ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرێت.
بووفۆن وتیشی: پێموایه كلیان مباپێ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ركه‌وتوو چاوه‌ڕوانی سه‌رده‌مێكی زێرینی لێ ده‌كرێت و هاوشانی نێیمار ده‌توانن تا 10 ساڵی تریش ئاستیان له لوتكه‌دا بێت.