ته‌ندروستی -
كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر مه‌ترسیه له‌سه‌ر ته‌ندروستی، رۆژانه خواردنی سه‌وزه ئه‌م مه‌ترسیه كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی سه‌وزه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته به‌گشتی و جگه‌ر به‌تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و تیایدا هاتوه سه‌وزه به مادده‌ی (نایتریدی نائۆرگانیكی) ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌م مادده‌یه‌ش هاوكاره بۆ رێگری له نیشتنی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر.
تا ڕاده‌یه‌ك ئێستا خه‌ڵك خواردنی ناته‌ندروست ده‌خۆن به‌جۆرێك كه رێژه‌ییه‌كی زیاتری چه‌وری و شه‌كر له‌نێو ژه‌مه‌كانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوونیان به كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری سه‌ر جگه‌ری ناكحولی زیاد ده‌كات.
رێنمایی ده‌درێت كه خه‌ڵكی له ژه‌مه خۆراكییه‌كانیان زیاتر گرنگی به‌خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌كان بده‌ن و رۆژانه سه‌وزه بخۆن به‌تایبه‌ت سه‌وزه‌كانی وه‌ك سپێناخ، كه‌ره‌وزو كاهو.