ته‌ندروستی -
نائارامی باری ده‌رونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین كاریگه‌ریه‌كانی سترێس له‌سه‌ر باری جه‌سته و ته‌ندروستی خۆت بزانه.
1- ئازاری مل و شان:
سترێس ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له شان و ملدا چونكه بێ ئاگایانه ماسولكه‌كانی شان ده‌جوڵێنیت و به‌وه‌ش توشی ڕه‌ق بوون ده‌بێت.
2- ئازاری سه‌ر:
كاتێك سترێس ده‌بیت توشی ئازاری سه‌ر ده‌بیت ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌شه بۆ ئه‌و مادده كیمیاویانه‌ی له‌كاتی سترێسدا ده‌ری ده‌دات ئه‌مه كار له ده‌مار و ملوله‌كانی خوێن ده‌كات له‌ناو مێشكدا و مرۆڤ توشی ئازاری سه‌ر ده‌بێت.
3-ئازاری گه‌ده:
گه‌ده یه‌كه‌مین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه كه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت كاتێك مرۆڤ سترێس بێت و پێكهاته‌ی ووردیله و به‌كتریا سوود به‌خشه‌كانی ناو گه‌ده ده‌گۆڕێت و ترشه‌ڵۆكی زیاتر ده‌رده‌رێت و ئه‌مه‌ش ئازار و سوتانه‌وه‌ی ناوپۆشی گه‌ده دروست ده‌كات.
4-ئازاری پشت:
زاناكان بڕوایان وایه پشت رٍاسته‌وخۆ به‌ستراوه به سه‌ره‌وه، ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ سترێس بێت ئه‌وه بیركردنه‌وه و شێوه‌ه‌ی جوڵان و نوستن و ته‌واوی وورده‌كاریه‌كانی ژیانی ده‌گۆڕێت و ئه‌مه‌ش ئازاری پشت دروست ده‌كات.
5-ئازاری ددان:
كاتێك سترێس ده‌بیت په‌ستان له‌سه‌ر ددان دروست ده‌كه‌یت و بێ ئاگایانه ئه‌مه ڕووده‌دات، و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له دداندا.