پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی گۆره‌ِپان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دایه بۆ به‌شداری له چالاكییه‌كانی ساڵی نوێی فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه 31 / 12 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له درێژه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كدا هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ كوڕ و كچه یاریزانانی تیپه‌كه خواست و هاوكاریی و پاڵپشتی یانه‌ی بۆیان دووپات كرده‌وه .
پاشان ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش دوایی به‌خێرهێنانی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانیان دووپاتیان كرده‌وه كه كچان و كوڕانی پێشمه‌رگه بۆ نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و ناوی یانه‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی یاریه‌كاندا به دره‌وشاوه‌ی ده‌هێڵنه‌وه .