تهندروستی -
سهوهفان یەکێکە لە نەخۆشە باوەکان کە زیاتر توشی ڕەگەزی مێ دەبێت، لهم بابهتهوه دکتۆر سۆران محمد غریب پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات هۆكار و نیشانهكانی توشبوون بهن نهخۆشییه ڕوندهكاتهوه.
نیشانەکانی :
1- ئازاری ئێسک و جومگە
2- ئاو سانی جومگە
3- کەم بونەوەی جوڵە لەو جومگەیەدا
4- بوونی تەقە تەق لە جومگەکەدا
هۆکارەکان:
1. تەمەن %80لە سەروو تەمەنی 55 ساڵی توشی داخورانی ئێسک دەبن
2.قەڵەوی
3 .ڕەگەزی مێ
4. زۆر بەکارهێنانی جومگە
5 .هۆکاری بۆماوە
6 .ناڕێکی لە جومگەدا بەهۆی زگماکی یان ڕوداو
ئەو جومگانەی زۆر توشی داخوران دەبن
1. ئەژنۆ
2. بڕبڕەکانی پشت و مل
3. پەنجە گەورەی دەست
4 .حەوز و شان
چارەسەر :
بە پێی ئەو جومگەیەی توشی داخوران بوە دەگۆرێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی :
1 .دابەزاندنی کێش
2 .کەمکردنەوەی قادرمە و نوشتانەوەی جومگە
3 .وەرزش کردن
4 .دەرمانی ئازارشکێن
5 .دەرزی لێدان بۆ ناو جومگە
6 .چارەسەری سروشتی