پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ك یاریه‌كانی خوله‌كانی پله نایاب و پله یه‌كی كوردستان وه‌ستێنرا ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستن و كۆنترۆڵكردنی یاریگه‌كان و نه‌بوونی كێشه له كاتی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كاندا ، ڕۆژی شه‌ممه 29 / 12 / 2019 یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی خوله‌كانی پله نایاب و پله یه‌ك ئه‌نجام دا و بڕیار درا به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه .
هه‌روه‌ك یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك ئاگاداری یانه‌كانی پله یه‌ك ده‌كات كه له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی دهاتوو ڕێكه‌وتی 1 / 1 / 2019 و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ یاریه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت .