باسكه‌ی‌ كچانی‌ ئافرۆده‌یت به‌ یاری‌ دۆستانه‌ میوانی‌ كچانی‌ ده‌ربه‌ندیخان بوون




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ خوله‌كانی‌ داهاتووی‌ كوردستان و عێراق و به‌هێزتر بوونی‌ ئاستی‌ كچه‌ یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیم ، تیپی‌ باسكه‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ ئافرۆده‌یتی‌ شاری‌ سلیێمانی‌ بۆ یاریییه‌كی‌ دۆستانه‌ ڕوویان له‌ شارۆچكه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان كردوو بوونه‌ میوانی‌ كچانی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان .

له‌و یارییه‌دا و دوایی‌ نمایشێكی‌ سه‌رنج ڕاكێشی‌ كچانی‌ هه‌ردوو تیپ ، سه‌رئه‌نجام كچانی‌ ئافرۆده‌یتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ جیاوازی‌ شه‌ش سكۆر و به‌ ئه‌نجامی‌ 41 - 35 سكۆر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .


PM:03:01:29/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 466 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌