پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا‌و به ئه‌نجامی دوو گۆڵی یه‌كلایه‌نه له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاشتی برده‌وه .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27 / 12 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاریه‌كی دۆستانه بووه میوانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاشتی و له دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی یاریزانان ( به‌ڵێن فایه‌ق و حیسام جاد الله ) بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی ته‌واو كاری قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ده‌كات و بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده ببێته میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر .