ته‌ندروستی -
ته‌ندروست بوونی ده‌مو ددان مانای ته‌ندروست بوونی ته‌واوی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه سوود له‌م ڕێنماییانه وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی ده‌م و ددانێكی ته‌ندروست.
1- ڕۆژانه دووجار ددانه‌كانت خاوێن بكه‌ره‌وه:
شۆردنی ددانه‌كانت دوو جار له ڕۆژێكدا پشت گوێ مه‌خه به‌یانیان و ئێواران باشتریش وایه هه‌موو شۆردنێكی ددان دوو خوله‌ك كه‌متر نه‌بێت.
2- زیاده ڕه‌وی مه‌كه له خاوێن كردنه‌وه‌ی ددانتدا:
شۆردنی ددان زیاتر له دوو جار له ڕۆژێكدا و بۆ ماوه‌ی 5 بۆ 8 خوله‌ك ئه‌مه زیان به مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌كاتی به‌كارهێنانی فڵچه‌ی كاره‌بای باشتر وایه په‌ستان نه‌خرێته سه‌ر ددانه‌كان.
3-په‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان به‌كاربهێنه:
پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دوای خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان به‌و فڵچه په‌تیش به‌كاربهێنرێت و ته‌واوی نێوانی ددانه‌كانی پێ خاوێن بكرێته‌وه.
4-له خواردنه‌وه گازیه‌كان دووربكه‌وه‌ره‌وه:
به‌هۆی بوونی مادده‌ی ترشی زیان به‌خش له‌ناو خواردنه‌وه گازیه‌كان ئه‌مه واده‌كات زیان به ددان بگات له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه له‌م جۆره خواردنه‌وه‌یه دوور بكه‌ویته‌وه.
5-سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه:
شه‌ش مانگ جارێك پێویسته سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌یت.