پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان و درێژه دان به مه‌شقه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كرد .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 26 / 12 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، تێیدا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
بڕیاره تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری دۆستانه‌ی له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27 / 12 و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاشتی ئه‌نجام بدات و یاریه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ده‌بێت .