له‌ خولی‌ ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

وێب سایتی‌ دیفنسا سەنتڕاڵی‌ نزیک لە ریاڵ مەدرید بڵاویکردوەتەوە، یانە مەدریدیەکە گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئیبراهیم دیازی‌ ئیسپانی‌ و دوای‌ کۆتایی‌ هاتنی‌ پشووەکانی‌ سەری‌ ساڵ گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.


راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ریاڵ مەدرید بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی‌ لەگەڵ دیازدا کردووە، کە دوای‌ ئەم وەرزە گرێبەستەکەی‌ لەگەڵ مانچستەر سیتی‌ کۆتایی‌ دەکات.


دیازی‌ ١٩ ساڵ، کە یەکێکە لە دیارترین یاریزانە دەرکەوتووەکانی‌ ئەوروپا، بڕیارە راستەوخۆ پەیوەندی‌ بە تیپی‌ یەکەمی‌ ریاڵ مەدریدەوە بکات نەک تیپی‌ کاستیا.



PM:03:54:26/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 455 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌