قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق دواخرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رواری‌ 10 تا 16 / 12 / 2018 و له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و به‌سره‌ یاریه‌كانی‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو ، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق بڕیاری‌ دا به‌ ئه‌نجام دانی‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خوله‌كه‌ له‌ به‌رواری‌ 4 / 1 / 2019 .

ئه‌مه‌و به‌ بڕیارێكی‌ یه‌كێتی‌ ناوبراو یاریه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ بۆ به‌رواری‌ 11 / 1 / 2019 دواخرا ، له‌و باریه‌وه‌ دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاند ، كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ فه‌رمی‌ پێیان ڕاگه‌یاندراوه‌ به‌ دواخستنی‌ یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌م بۆ ئه‌و به‌رواره‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ پێدراوه‌ و هه‌روه‌ك ووتیشی‌ ئێمه‌ وه‌ك یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م یاری‌ ده‌كه‌ین و یاریه‌كانمان له‌و قۆناغه‌دا له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌بێت .



PM:03:36:26/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 493 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌