ته‌ندروستی -
دابه‌زاندنی كێشی زیادده پێویستی به سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزش كردن هه‌یه و باشتر وایه ژه‌می به‌یانیان له‌و خۆراكانه پێكهاتبێت كه‌یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی زیاده ده‌ده‌ن.
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه پێویسته له ژه‌می به‌یانیاندا میوه‌ی زۆر بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری زیادده‌ی له‌شیان بتوێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میوه‌كان سودیان زۆر خواردنی میوه‌كان و خواردنیان له‌كاتی نادروستدا نابێته هۆی دابه‌زاندنی كێش.
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ له ژه‌می به‌یانیاندا یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش نادات چونكه بڕێكی زۆر له شه‌كری تیادایه و ئه‌گه‌ر له پله‌ی گه‌رمای به‌رزدا هه‌ڵبگیرێت ئه‌وه به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی كه‌متر ده‌كات و بڕێكی زۆر له شه‌كر و كالۆری به‌و كه‌سه ده‌به‌خشێت كه ده‌یخواته‌وه به‌تایبه‌ت پێش خواردنی ژه‌می به‌یانی.
دكتۆره ئیزابێل سمیس وه‌ك پسپۆڕێكی بواری خۆراك ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت كێشیان داببه‌زێت له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت ده‌ستكرد دووربكه‌ونه‌وه به تایبه‌ت پرته‌قاڵی ده‌ستكرد، و سوود له میوه و شه‌ربه‌تی فرێش وه‌ربگرن.