پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكرده‌وه ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 4 / 1 / 2019 و له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچن .
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له قۆناغی یه‌كه‌م پله‌ی دووه‌م مان به‌ده‌ست هێنا و چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كمان هه‌بوو كه توشی شكستی كردین له دوو یاریدا ، به‌لاَم له‌م قۆناغه ئه‌و هه‌لاَنه چاك ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ یه‌كه‌م بوون یاری ده‌كه‌ین تا بگه‌ینه یاریه‌كانی قۆناغی داهاتووی خوله‌كه كه به قۆناغی ئاگرین ناوده‌برێت و پالاَوته‌ی یانه‌كان بۆ ململانێی نازناوه‌كه‌ی ده‌گه‌ن پێی .
كانه‌بی ووتیشی ، به‌رده‌وام ده‌بین له مه‌شق و ئاماده‌كاریمان و تا واده‌ی ده‌ست پێك له مه‌شقه‌كان ناوه‌ستین .