پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه به مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌دات و دوو یاری دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئاماده‌كاری زیاتریی تیپه‌كه‌ش بڕیاره له ڕۆژی چوار شه‌ممه 26 / 12 / 2018 و كاتژمێر 2:30 خوله‌ك به یاریه‌كی دۆستانه میوانداری له یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ بكات و هه‌روه‌ك له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27 هه‌مان مانگ له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی و له‌به‌رامبه‌ر تیپه‌كه‌ی سه‌ردار ساڵحی ڕاهێنه‌ری ئاشتی دووه‌م یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام بدات .
جێگه‌ی باسه به بڕیارێكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له یاریگه‌كان دروست ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنیان یه‌كێتی ناوبراو بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یاریه‌كانی خوله‌كانی پله نایاب و پله یه‌كی كوردستانی ڕاگرت .