پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی سلێمانی به هاوكاری لیژنه‌ی وه‌رزشی له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پاڵه‌وانێتیه‌كی شه‌تڕه‌نج بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌و یارییه ڕێك ده‌خات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ساسان عه‌بدول غه‌نی محه‌مه‌دی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانیێتیه‌كه به هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه و به شێوه‌یه‌كی كراوه بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌و یارییه ده‌بێت .
هه‌روه‌ك ووتیشی یاریزان و ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن ناوی خۆیان له سنوری كۆمیته‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن و دوا كاتیش بۆ ناو تۆمار كردن به‌رواری 30 / 12 / 2018 ده‌بێت و له هه‌مان به‌رواریش یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ست پێده‌كات.