دەربەندی داهێنان!.


زاگرۆس نانەكەلی

بۆم نەكرا وەكو (ئەولیا چەلەبی) سیاحەتنامەیەكی میدیای وەرزشی بە خاكی گەرمیان بكەم، وەكو (مستەر ریچ) گەشتنامەیەك بۆ گەرمیانی كوردستان بكەم،  گەر یاری ئاگرینیش گڕی گرت تا بە رووباری سیروان وكۆتری سپی ئاشتی كپی كەم،ئەوسا نەردینی ئەوان و كوردستانەكەم شكاندنی كلتوورە،ئەوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق وكوردستانیش،بگرە جیهانیش خۆیان بێ هاوتا دەزانن،گیانی وەرزشی بە سروودی یانەكەیان بۆ میوان و خۆیان دەچڕن ودەڵێن كێ میوان بێ ماڵی  ئێمە بێ دەرگایە... فەرشی سەوز و شەوقی ورە ی یاریگایە،  ئەوان چڵكی دەست ناكەن بە بیانۆی وەستان و چەق بەستوویی،ئەو حكایەتەی باسی دەكەم  (كامپ نو،مۆنیمۆنتال،ماڕاكانا،ئۆڵدتڕافۆڕد،سان سیڕۆ،بێرنابیۆ،ئەلیانز ئەرینا) نیە،ئەوە راستیەكی واقوڕماوی شارۆچكەیەكی كوردستانە،دەیانەوێت رۆح بە تۆپی پێی كوردستان بدەن،ئەوان مەنزڵ ودیوەخان و كۆشكی كیسڕایان نیە،بەڵكو جێگایان لەنێو دڵی هەموو كوردێك دایە،نەنەیەكی بە تەمەن بەچاوی كز هزری جوانی ئاڵاو درێسی یانەكەدەنەحشێنێ،ئەم شارۆچكەیە لە باوەشی چیاكانی بەرانان و زمناكۆ هاتوون،لەدەربەندێك كەسیروان و چەمی دێوانە بوونەتە ملوانكەی پەلكەزێڕینە،خانێك لەسەردەمی عوسمانییەكان كە(محەمەد وئەحمەد خان) نەماون  باج وسەرانە لە كاروانچی و عێلی جاف وەرگرن،ئاراستەی لە شاری سلێمانی وئەوان باشووری خۆرهەڵاتە بەدووری (60) كیلۆمەتر،شاری خەون ورەنگ و كێو ورووبار و دەریا وسەدا ودەنگ وبرایەتی وئاشتی وجوانی وئەرخەوانی خۆشەویستییە،ئێرە دەربەندیخانە،هاندەرانی خانمانی دەربەندیخان مێژوو تۆماردەكەن،دەیانەوێت كەمەرشكێن وكەلتوور شكێن بن،وویستیانە نەخشەی وەرزشی كوردی بگۆڕن لە خۆرهەڵاتی ناوەراست،ئەوەی بینیومە ودەیبیستم،خەیاڵ نیە و واقیعە،ئەوانە لەرێكەوتی 1/5/2017 دەستەی هاندەرانی خانمانی دەربەندیخانیان دامەزراند.

ئەو كات لەیاریەكی خولی پلە یەكی كوردستان لەنێوان دەربەندیخان وشەهیدان بوو وتیپی تۆپی پێی دەربەندیخان سەركەوتنی بەدەست هێنا،لەم رێكەوتە و یارییە دەستەی هاندەرانی خانمانی دەربەندیخان لەدایكبوو،ئینجا لەگەڵ كوڕانی شارەكە بەبێ جیاوازی هانی تیپەكەیاندەدا وئێستاش بەردەوامن،من سیاحەتنامەكەم بۆ ئەم شارە جوانە دەوەستێنم ودەڵێم ئافەرین مێژووێك شایستە بە ئێوە لەدایكبوو،جۆشتان بە هاندانی وەرزشی دا لە كوردستان و رووی كوردانە و وەرزشانەشتاندابە ئێستا وداهاتوو،بۆیەگەر رێگام بدەن  دەمەوێت ناوی دەربەندیخان بگۆڕم  بۆ ناوێكی شایستەتر و قابیل تر و جوان و زانستیانە تر ئەویش لەبری دەربەندیخان، دەربەندی داهێنان!.


PM:03:14:24/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 1973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌