ته‌ندروستی -
كۆمه‌ڵێك له زاناكان له كۆلێژی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌نی پایته‌خت هۆكارێكی هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وامیان ئاشكرا كرد كه پێی ده‌وترێت Chronic fatigue syndrome.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Psychoneuroendocrinology بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌ڕێیه‌وه ئاشكرا بووه زۆر چالاكی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ماندوێتی.
توشبوون به ڤایرۆسی په‌تای وه‌رزی زستان و نائارامی باری ده‌رونی هۆكاره بۆ هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ماندوێتی دوای ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ته‌واو چالاك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان له‌ناو ببات به‌مه‌ش مرۆڤ زیاتر له ئاستی سروشتی هه‌ست به ماندوێتی ده‌كات و زاناكان پێیان وایه ئه‌م حاڵه‌ته له زۆر چالاكبوونی به‌رگری جه‌سته ڕه‌نگه بۆماوه‌یی بێت.