پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هه‌ماهه‌نگی یانه‌ی خانزاد بۆ یاری شه‌تره‌نج و له ڕۆژانی 27 تا 30 / 12 / 2018 و له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی خانزاد پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب ئه‌نجام ده‌دات و تێیداو كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌ڕِێوه چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه و به‌شداری تیپه‌كه‌ی كچانی پێشمه‌رگه زرنگ سه‌لاَح ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق سالاَنه یه‌ك پاڵه‌وانێتی بۆ ئاستی كچانی پێشكه‌وتوان ئه‌نجام ده‌دات و له‌م ساڵیش واده‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م مانگه دیاری كراوه هه‌روه‌ك ووتیشی تیپی شه‌تڕه‌نجی كچانی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداری ده‌كات و ئامانجی تیپه‌كه‌شمان به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی شایسته ده‌بێت و پێنج كیژه یاریزانمان بۆ ئه‌و ئه‌نجامه یاری ده‌كه‌ن .