ته‌ندروستی -
مرۆڤه‌کان زۆری جه‌سته‌یان له ئاو پێکهاتووه‌و له‌کاتی که‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌له‌یه چه‌ندین مه‌ترسی توشی جه‌سته‌مان ده‌بێت و پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌بین بڕی گونجاو ئاو بخۆینه‌وه.
شاره‌زایانی بواری ته‌ندورستی ئاشکرایانکردووه ده‌بێت که‌سێکی ئاسایی له ڕۆژێکدا دوو لیتر ئاو بخواته‌وه‌و له شوێنه گه‌رمه‌کان زیاتر بخورێته‌وه به‌سودتره.
له‌کاتی که‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو توشی ئه‌م کێشانه ده‌بین:
- قه‌بزی: یه‌کێک له‌نیشانه‌کانی که‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌ناو جه‌سته ئه‌وه‌یه توشی قه‌بزبون ده‌بینه‌وه‌و له‌پاڵ که‌مبونه‌ویه ماده‌ی ڕیشاڵه‌کان به‌پله‌ی سه‌ره‌کی هۆکاری ئه‌و دیارده‌یه‌یه.
- هه‌وکردنی بۆری میزو میزه‌ڵدان: په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر له‌نێوان گورچیله‌کان و ئاودا هه‌یه‌و گورچیله‌کان هاوسه‌نگی ئاو له‌ناو جه‌سته ڕاده‌گرن و خوێن له‌ژه‌هره‌کان پاکده‌که‌نه‌وه، گورچیله‌کان و جگه‌ر کار له پاکردنه‌وه‌ی جه‌سته له‌ماده ژه‌هراویه‌کان ده‌که‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاوێکی زۆریان پێوسته و له‌کاتی که‌مبونه‌وه‌ی ئاو توشی هه‌وکردنمان ده‌کات.
- هه‌ستکردن به‌برسێتی: که‌می ئاو مرۆڤ توشی برسێتیش ده‌کات و کاتێک دوای نان خواردن هه‌ستمان به‌برسێتی کرد که‌مێک ئاو ده‌خۆینه‌وه کێشه‌که‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
- هه‌ستکردن به‌ماندوبون و ڕه‌قبونی جه‌سته: که‌می ئاو کار له‌بنه‌ماکانی وزه‌ی جه‌سته ده‌کات و دابه‌شبونی ئۆکسجین به‌ناو خانه‌کاندا که‌مده‌کات و به‌وه‌ش توشی ماندوبون و ڕه‌قبونی ماسولکه‌کانمان ده‌کات.
-وشکبونه‌وه‌ی پێست: ئه‌گه‌ر جه‌سته ئاوی پێویستی پێنه‌گات کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێست ده‌بێت و توشی وشکبونه‌وه‌و پێست و قڵیشانی ده‌بین و هه‌ندێک جار توشی سوربونه‌وه‌و هه‌ستیاریشمان ده‌کات.